پوتین..ئەفسەرێک له‌ مه‌نجه‌نیقى جه‌نگى سارده‌وه‌ بۆ سارێژكردنى برینى كه‌وتنى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کاتێک منداڵی ساوا )ڤلادیمێر ڤلادیمیرۆڤیچ پوتین( لە ساڵی 1952 لە شاری لینینگراد لەدایک بوو، ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی سەرۆکی شۆڕشی بەلشەفیک جۆزێف ستالین تێپەڕیبوو، ئه‌ویش دوای 19 ساڵ حوکمڕانی یەکێتی سۆڤیەت، دوای دەیان ساڵ یەکێتییەکە هەڵدەوەشێتەوە و منداڵەکە دەبێتە سەرۆکی ڕووسیا، ئەو لە درێژترین دەسەڵاتەکانی مێژووی ڕووسیای قه‌یسه‌رى و بەلشەفیدا دەبێت و ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى، ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى هه‌ریه‌ك له‌ ستالین و برێژنێڤ و قه‌یسه‌ره‌كان تێده‌په‌ڕێنێت.

پوتین 5 سەرۆکی ئەمریکاى به‌ڕێكردووه‌

لە 17ی ئازاردا پوتین توانی بۆ ماوەی 6 ساڵی داهاتوو مانەوەی خۆی لە کرێملین نوێ بکاتەوە، واتە تا ساڵی 2030، بەم شێوەیە لە ساڵی 2000ەوە پوتین 5 سەرۆکی ئەمریکاى به‌ڕێكردووه‌.

لە نەبوونی کێبڕکێ و دابەزینی ژمارەی کاندیدەکان، پوتین بە ڕێژەی زیاتر لە 87% هەڵبژاردنەکانی بردەوە، کە بەرزترین ڕێژەیە کە بەدەستی هێنابێت لە دوای یەکەم هەڵبژاردنی لە ساڵی 2000، کاتێک بە ڕێژەی 52% بەرامبەر سەرۆکی حزبی شیوعی، جینادی ژیگانۆڤ، بۆ ماوەی سێ دەیە بوو بە سەرۆکی ڕووسیا.

بەگوێرەی دیدگای ڕۆژئاوا، پوتین تەنیا “دیکتاتۆرێک”ە کە ئازادیەکان سەرکوت دەکات و نەیارەکانی لەناو دەبات، وەک سێرگی یوشنکۆڤ، ئانا پۆلیتکۆڤسکایا، ئەلێکساندەر لیتڤینێنکۆ، بۆریس نێمتسۆڤ، و ئەلێکسی ناڤالنی، جگە لە سەرکردەى گروپی ڤاگنەر، یێڤگنی پریگۆژین.

دوای 24 ساڵ لە دەسەڵات، ڤلادیمێر پوتین بۆ زۆرێک لە ڕووسەکان نزیکتر بووەتەوە لە “سەرۆکی پێویستی”.

ئەو پیاوە بە جۆرێک لە جۆرەکان دوای دەستبەکاربوونی دەسەڵات، ڕێگەی نەدا شتەکان لە ڕووسیاى میراتگری یەکێتی سۆڤیەت، بگاتە ئاستی داڕمانی تەواوەتی، وەک ئەوەی لە گەمەی هاوسەنگی نێودەوڵەتی و سەردەمی شۆڕشە ڕەنگاوڕەنگەکاندا مەبەست بوو.

تا ناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەکان، پوتین کەسێکی سیاسی ناڕوون بوو، تا کۆتایی ساڵی 1989، لیوا ڤلادیمێر پوتین – کە لە ساڵی 1975 پەیوەندی بە کەی جی بیەوە کرد – لقی ئاژانسەکەی لە شاری درێسدن، (ئەوکات) ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات بەڕێوەى دەبرد. ڕاستەوخۆ شایەتحاڵی کۆتایی هاتنی جەنگی سارد بوو لەگەڵ ڕووخانی دیواری بەرلین لە 9ی تشرینی دووەمی 1989 و زۆرێک لەو ڕووداوانەی دواتر روویاندا.

لەو ڕۆژەدا خۆپیشاندەرانی تووڕە هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی ستاسی (پۆلیسی نهێنی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات) لە شارەکەدا و پاشان بەرەو بارەگای کەی جی بی کە لە نزیکەوە بوو، بە مەبەستی هێرشکردنە سەری. لیوا کۆلۆنێل پوتین هاتە دەرەوە و بە هێمنی و متمانە بەخۆبوون ڕووبەڕووی ئەوان بووەوە و وتی: خەریکە هێرش بکەنە سەر خاکی سۆڤیەت و ئەم بارەگایە پڕە لە توخمە چەکدارەکان و مۆڵەتیان هەیە لە بارودۆخی نائاساییدا تەقە بکەن ، جەماوەرەکە دوای ساتێک بڵاوه‌یانكرد.

بەگوێرەی دیدگای ڕۆژئاوا، پوتین تەنیا “دیکتاتۆرێک”ە کە ئازادیەکان سەرکوت دەکات و نەیارەکانی لەناو دەبات

بەرەبەیانی ڕۆژی 31ی کانونی یەکەمی ساڵی 2000 ڕووسەکان و جیهان تووشی سەرسوڕمان بوون کاتێک بۆریس یێڵتسین دەستبەرداری پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری و هەموو ئەو پۆستانەی لە فیدراسیۆنی ڕووسیادا بوو. تا ئێستا بە دیاریکراوی نازانرێت سەرۆک وەزیرانەکەی چ ڕۆڵێکی هەبووە، بەڵام زانیارییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پوتین بە چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك فشاری لەسەر سەرۆکەکەی کردووە، کە نرخەکەی ڕۆیشتنی بووە لە دەسەڵات.

لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا (2000-2004) پوتین وەک سیاسەتمەدارێکی پراگماتیک و خاڵی لە ئایدۆلۆژیا دەرکەوت. ئەویش شوێنپێی یێڵتسینی پێش خۆی کەوت لە نزیکبوونەوەی لە ئەمریکا و ئەوروپا و کارکردن بۆ جێبەجێکردنی “ستاندارد” ڕۆژئاواییەکان. ئەو شۆکە ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەی دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت به‌رۆكى وڵاتى گرتبووه‌وه‌، ئامادە و کاریگەر بوو، بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و ساڕێژکردنی برینەکانی ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت كه‌ ئه‌وه‌ش پێویستی بە کاتێک هەبوو.

پوتین بە سروشتی خۆی لە ژێر کاریگەری بیرۆکە کلاسیکەکانی ئایدۆلۆژیای ڕووسیادا بوو، هەروەها ئەوەی فەیلەسوف ئیڤان ئیلین پێشنیاری کرد سەبارەت بە مەترسی دیموکراسی ڕۆژئاوا بۆ ڕووسیا و مەحاڵبوونی ڕامکردنی فرەچەشنی نەتەوەیی و جوگرافی و کولتووری وڵاتەکە بەپێی تێڕوانینەکانی ڕۆژئاوا، و پێویستی سیستەمی حکومەتی ناوەندی یان “دیکتاتۆری نیشتمانی ڕووسیا” بە سەرۆکایەتی سەرکردەیەکی نیشتمانی بەهێز، یەکێتی و سەقامگیری بەدەست دەهێنێت.

هەروەها لە قووڵایی دڵەوە ئاگاداری ئەوە بوو کە ڕووسەکان بە بەڵێنەکانی دیموکراسی فریو دراون، کە ساڵانێک زەلیل و هەژاری و بێدەسەڵاتی لێکەوتەوە، لە خەمڵاندنی خۆیدا، پوتین لە چەند گفتوگۆیەکی دواتردا ئاماژەی بەم بابەتە کرد و وتی بۆ نموونە؛ “ڕووسیا لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی سارد لەلایەن ڕۆژئاواوە فریودرا، بوو بە قوربانی ناتۆیەکی شەڕانگێز، لە دوای ساڵی 1991 کە ڕووسیا چاوەڕێی ئەوە بوو لە خێزانی گەلانی شارستانیدا پێشوازی لێبکرێت، هیچ شتێکی لەو جۆرە ڕووی نەدا، ئەوان ئێمەیان فریودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا