بۆردومانەكانی توركیا ناوچە گەشتیارییەكانی زاخۆ دەخەنە مەترسییەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشت و گوزاری زاخۆ دەڵێت، بۆردومانەكانی توركیا ناوچە گەشت و گوزارییەكانی سنوری زاخۆی خستووەتە مەترسییەوە، ئەمەش وایكردووە گەشتیار نەتوانێت روو لە ناوچە گەشتیارییەكانی زاخۆ بكات.

بێوار سندی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشت و گوزاری زاخۆ بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا بەهۆی ئەوەی رێگای هاتووچۆنەبوو لە نێوان پارێزگای هەولێر و دهۆك لەگەڵ پارێزگاكانی عێراق هیچ گەشتیارێك لە دەرەوەی زاخۆ نەهاتووەتە ناوچە گەشتیارییەكانی سنوری زاخۆ.

باسی لەوەشكرد، بۆردومانەكانی توركیا بونەتە مەترسی بۆ ناوچەكە، بۆیە گەشتیار روو لە ناوچە گەشتیارییەكانی زاخۆ ناكات، لە كاتێكدا ساڵانی رابردوو ژمارەیەكی زۆر گەشتیار رووی لەو ناوچانە دەكرد.

لە سنوری قەزای زاخۆ زیاتر لە 200 بنكەی گەشت و گوزار و 20 هاوینە هەوار هەیە، كە گەشتیاران لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم ساڵانە روویان تێدەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا