نرخی نەوت لە بەرزیدا مایەوە

پۆڵەتیك پرێس

نەوت پارێزگاری لە نرخەكەی كردو بەراورد بە 24 كاتژمێری رابردوو چەند سەنتێك بەرزبوەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە ٦٢ دۆلار و ٩٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە ٥٩ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

هەفتەی رابردوو رێکخراوی ئۆپیک+ رێککەوت لەسەر کەمکردنەوەی ئەو رێگریانەی خستبوویانە بەردەم بەرهەمهێنانی نەوت و بڕیارە لە مانگی ئایار و حوزەیرانی داهاتوو رۆژانە 350 هەزار بەرمیل نەوت و لە مانگی تەمموزیش رۆژانە نزیکەی 400 بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنرێت.

لە ماوەی رابردودا یەك بەرمیل نەوت برێنت گەیشتە سەرو 70 دۆلار، بەڵام دواتر رووی لە دابەزین كردو بەهۆی ناجێگیری لە نرخەكەیدا بەردەوام ئاڵوگۆڕ بەخۆیەوە دەبینێت.

زیاتر لە ساڵێكە بەهۆی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نرخی نەوت ناجێگری بەخۆیەوە دەبینێت ئەوەش كاریگەری لەسەر دۆخی ئابوری ئەو وڵاتانە دروستكردووە كە داهاتی سەرەكیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا