نیویۆرک تایمز: ئەو بریکارە سعودیانەی خاشقچیان کوشت، لە ئەمریکا ڕاهێنانیان وەرگرتووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز رایگەیاند،”ئەو بریکارانەی سعودیە کە جەمال خاشقچی رۆژنامەنووسی سعودییان کوشت راهێنانی سەربازیان لە ئەمریکا وەرگرتووە”

ڕۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، “لە ساڵی 2018دا چوار سعودی کە دەستیان لە کوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی سعودی کە بۆ ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست کاری دەکرد، ساڵێک پێشتر مەشقی سەربازیان لە ئەمریکا وەرگرتووە، بە پێی گرێبەستێک کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەسەندی کردووە”

ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە “راهێنانەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەمنی لە ویلایەتی ئەرکنساس دابینکراوە، کە خاوەندارێتیەکەی بۆ کۆمپانیای Sirios Capital Management دەگەڕێتەوە  کە سروشتێکی بەرگری هەیە و بۆ پاراستنی سەرکردەکانی سعودیە دیزاین کراوە”

پێشتریش میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ داوای لە ئەندامانی ئەندامانی کۆنگرێسی کردووە  دەنگۆی هاوکاری قاهیرە لەگەڵ تیمی تیرۆرکردنی خاشقچی لەکاتی سەردانی عەباس کامل سەرۆکی دەزگای هەواڵگری میسر بۆ واشنتن لەم هەفتەیەدا تاوتوێ بکەن.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر یاهو نیوز ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاندبوو کە “فڕۆکەیەکی سعودی کە ئەندامانی تیمی تیرۆرکردنی خاشقچی هەڵگرتبوو لە قاهیرە لە مانگی تشرینی یەکەمی 2018 وەستێنرا، لەوێ دەرمانی قەدەغەکراوی دەستکەوت کە بۆ کوشتنی ئەو ڕۆژنامەنووسە سعودییە بەکار دەهێنرا” تا ئێستا قاهیرە هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو دەنگۆیانە نەداوە.

جەمال خاشقچی، ڕۆژنامەنووسی دیاری سعودی لە ڕۆی 2 ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2018 لە کونسوڵخانەی سعودیە لە تورکیا کوژرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا