یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاقە رێگەی دەرچونی هەرێمەکەمانە لە قەیران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. یوسف گۆران ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت:” ‎هەڵبژاردن وەک پرۆسەیەکی دیموکراسی تاقە رێگەی دەرچونی هەرێمەکەمانە لەم قەیرانە فرە رەهەندە سیاسی و  ئابوری و نێودەوڵەتی و کۆمەڵگاییە”.

د. یوسف کە لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەکێتیە لە رایدەگەیەنێت :”هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە تیایدا پەرلەمان و حکومەت رەنگدانەوەی راستەقینەی نوێنەران و ئاواتەکانی جەماوەری خەڵکی کوردستان بن و تەنها بۆ بەرژەوەندی کودستان و خەڵکەکەی بەکار بێت”.

لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی ی.ن.ك بە پێویستی دەزانێت دەوڵەتدارانی ئایندەیی زیاتر هەوڵی رزگارکردنی هەرێمەکەمان لە  لەگێژاوی نائارامی ناوخۆیی وناوچەیی بدەن و ئاسۆیەکی روون وجێگیر و  خۆشگوزەران بۆ کورستانەکەمان فەراهەم بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا