بەرشەلۆنە ناچارە قەرەبووی سوارێز بكاتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لەوەتەی بەرشەلۆنە لە بەرامبەر بایرن میونخ ماڵئاوایی كردووە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە قۆناغی 8 وە بە ئەنجامێكی قورس و بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە 8 بۆ یانە باڤارییەكە ئیتر هەموو شتێك سەبارەت بە دێوەزمەكەی كامپ نو هاوتا بۆتەوە بە دوو دڵی و دڵەڕاوكێیی لە تایبەتیش لە ئێستادا كە لیۆ میسی ئەفسانەی مێژوویی یانەكە بڕیاری كۆتایی داوە بە جێهێشتنی بلاو گرانە.

هەر لەو چوارچێوەیەشدا لویس سوارێز هێرشبەری ئۆرەگوایی تەمەن 33 ساڵ لە ئێستادا بە هیچ جۆرێك لە نێو پلانەكانی ڕۆناڵد كومانی ڕاهێنەری یانەكەدا نەماوە و پێشتریش لە ڕێی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییەوە پێی ڕاگەیاند بوو كە چی دی ئەو لە پلانەكانی یاری كردنی بەرشەلۆنەدا نییە هەر بۆیە لە ئێستادا زیاتر لە 5 یانەی گەورەی ئەوروپا چاویان لە سەر پیسۆرێلۆیە و دەخوازن پەلكێشی ڕیزەكانی خۆیانی بكەن لە پێش هەموانیشەوە یۆڤانتۆس و پاریس سانت جێرمان بۆ ئەو مەبەستەش یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا ناچارە بڕی 14 ملیۆن یۆرۆ بە سوارێز بدات كە بۆندەكەی ساڵێكی ماوە لەگەڵیاندا و ئەوان لە پێش وادەی ڕەسمی خۆیەوە ماڵئاوایی لێ‌ دەكەن.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا