جواترین گۆڵه‌كانی تۆپی‌پێ

پۆله‌تیك سپۆرت

زۆرن ئەو گۆڵانەی ماوەیەكی زۆر لەهزردا دەمێننەوە، زۆریشن ئەو گۆڵانەی هەرگیز بیرناچنەوە، چێژی تۆپی پێ لە جوڵەی یاریزانان و هەژاندنی تۆڕی گۆڵدایە. بەڕای بەشێك لە چاودێرانیش ئەو 10 گۆڵەی لەم بابەتەدا ئاماژەی پێدەکەین بە جوانترين 10 گۆڵی تۆپی‌پێ دادەنرێن لە مێژووی ئەم يارييه.

1– گۆڵی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا لە مۆندیاڵی ساڵی 1986 لە یاریی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.
2– گۆڵی ئیریك هاسلی فەرەنسی و یاریزانی تیمی ڤانكۆڤەری ئەمەریكی لەساڵی 2012.
3– گۆڵی حەمید ئالتینتۆپی توركی بەرامبەر هەڵبژاردەی كازاخستان لەیارییەكی دۆستانەداو لەساڵی 2010دا، ئەو گۆڵە بەباشترین گۆڵی ئەو ساڵەش دەستنیشانكرا.
4– گۆڵێكی گاریس بەیل لەساڵی 2010 لەگۆڵی یانەی ستۆك سیتی بەدیاریكراوی لە 21ی ئابی ئەو ساڵەدا.
5– پێنجەم باشترین گۆڵ گۆڵێكی لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینییە لەوەرزی 2006-2007 بەدرێسی یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر یانەی خیتافی.
6– لەچامپیۆنس لیگی وەرزی 2008-2009 مایكل ئیسیان گۆڵێكی نایابی بەرامبەر یانەی بەرشلۆنە تۆماركرد.
7– وەین رۆنی هێرشبەری پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد لەوەرزی 2010-2011 گۆڵێكی سەرسوڕهێنەری بەرامبەر یانەی مانچستەر سیتی تۆماركرد.
8– لەوەرزی 2011-2012 دانی ئەلێڤس لەجامی شای ئیسپانیاداو بەدرێسی یانەی بەرشلۆنەوە گۆڵێكی نایابی بەرامبەر یانەی ریاڵ مەدریدو لە تۆڕی گۆڵی ئیكەر كاسیاس تۆماركرد.
9– رۆبەرتۆ كارلۆسی بەرازیلی لەوەرزی 1996-1997 لەخولی ئیسپانیادا گۆڵێكی نایابی لەتۆڕی گۆڵی یانەی تینیریڤی تۆماركرد.
10– لەمۆندیالی 2010 ڤان برۆكهۆستی هۆڵەندی تۆڕی گۆڵی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای هەژاندو یەكێك لەجوانترین گۆڵەكانی مێژووی تۆپی پێی تۆماركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا