دروسـت کێشەی ڕاهێنەری کوردسـتان چییە … ؟

ئەم بابەتە 96 جار بینراوە

ژمـارەی ڕاهێنەر لە کوردسـتان لە ڕیزی یانە نایاب ـ پلە یەک ـ پلە دووەکان لەپەنجەکانی دەسـت تێناپەڕێت گەر بتەوێ هەڵسەنگاندیان بۆ بکەیت زۆر بەئاسـانی و ڕاسـتەوخۆ دەست دەکەوێت و کۆمەڵێک کۆلکەی هاوبەش لەنێوانیاندا هەیە ! پێوەری بوون بەڕاهێنەریش لێرە لە کوردسـتان بەگشتی کۆمەڵێک پڕەنسـیپە لەوانە پێشتر یاریزانی کۆن بووبێتی ـ لەسەر بناغەی یەکتر ناسین ـ هەڵکەوتنی بوار لەکاتێکدا هیچ کامیان دروسـت نین بۆ بوون بەڕاهێنەر تەنیا ئەو خاڵە نەبێت پێشتر یاریزان بوو بێتی ؛ هەر ڕاهێنەرێک بدوێنی کۆمەڵێک قسەی چەندبارەی پێیە ئەمە لەکاتێکدا خۆ هەڵخلەتاندن نەبێت هیچی دیکە نییە ئەو قسانەش هەموومان نەک دەیزانین بەڵکو لەبەرمانە خاڵێکی تر ئەوەیە بەشـی زۆری ڕاهێنەرەکان داکۆکیکاری یەکجار سەرسەختی خۆیەتی گەر هەڵەش بێت هۆکار داکۆکیەی وەک مانگی چواردە دیارە ئەویش وا نەبێت تێ نەگەشـتبێت لەچەمکی ڕاهێنەرایەتی بەڵکو دەترسـێ لە وورد بوونەوە و ڕۆچوون لەو بوارەدا لەکاتێکدا دروسـت لە هەر کارێکدا قوڵبوون و قاڵبوونە ! لێرەوە دەگەینە بەرئەنجامـی چەند خاڵێک کە بوونەتە بەربەسـتی بەردەم ڕاهێنەران هاوکات هۆکاری بنەڕەتی هەژاریانە لەپیشەی ناوبراودا ئەوانیش گرنگترینان بریتیە لە ؛
٭٭ خوودی کەسـایەتی خۆی ؛ سـەرنجی بەشـێکی زۆری ڕاهێنەران بدە لەکوردسـتان کەمترین شارەزای هەیە لەبوارەکانی دیکەدا یان باوەڕی بە ئەتەکێکت و گۆڕانکاریە خێراکانی گۆمەڵگا نییە نموونەیەکی دیار هەیە ئەویش تۆڕەکۆمەڵاتیەکانە بڕوانە ڕاهێنەرە بیانیەکان چۆن بەرکەوتیان هەیە لەگەڵ هەموو گۆڕانکاریەکان دیارترنیان تۆڕی کۆمەڵاتیە بۆتە سەرچاوەی بنەڕەتی بۆ گەیاندنی کار و بیرۆکە و دەسـکەوتەکانی زانیاری تەواو دەربارەی کەسێتی خۆی و بەرنامەڕێژی لەبوارەکەدا .
٭٭ بێ نرخکردنی توانای خۆی و سووکردنی پیشەکە ؛ شـێرپەنجەی کاری ڕاهێنەرانی کوردسـتان ئەم خاڵەیە چەندین ڕاهێنەر دەناسـم و دەزانم خوودی خۆی بە ماستاوکردن بە خۆ بچووکردنەوە بە ڕۆتین و بۆ ناودەرکردن گرێبەسـت لەگەڵ یانە دەکات تێل دەکات بۆ سەرۆکی یانەکە تێر بە قوربان و بەسـاقەی دەبێت تـا ئەوەی بیکاتە ڕاهێنەر !! جا سـەرنج بدەن چۆن ئەمجۆرە ڕاهێنەرانە خوودی خۆیان ئەدەن بەداری گۆڵەکەدا سەرەتا بەو پەڕی لاوازی دێتە پێشەوە ئەم لاوازیەش بناغەی کارەکەیەتی بۆیە زۆرجار گوێمان لەهەندێک ڕاهێنەربووە ئەڵێت هەموو توانایەکم خسـتۆتەکار بەڵام ناتوانم کۆنتڕۆڵی تیمەکەم بکەم بێ ئاگایە پێشتر چیکردووە و چۆن هاتووە ٫ پێویستە کاتێک ڕاهێنەر ئۆکەی بۆ گرێبەسـت بکات کە هاتە پێشەوە ووتی ماسـت ڕەشـە سەرۆکی یانە و ئیدارە تێگڕا بڵێن زۆر ڕاسـتە ئینجا دەسـتی کراوە دەبێت دەتوانێت گرەو بکات بەمەش دەڵێن ڕاهێنەر نەک بووکە شـوشـە !!
٭٭ ترسـان ؛ ئەم خاڵەش هیچی کەمتر نییە لەوەی پێشتر ترس ؛ لای بەشـێکی زۆری ڕاهێنەرانی کورد بۆتە مۆتەکە دەسـتی خسـتۆتە بینەقاقایان بەڕاسـتی جێگای داخە بیرۆکە و ڕوئیا بینینی تایبەت بەخۆت بپوکێنیتەوە بۆخاتری تـرسـێکی بێ بنەما ٫ ماوریسـۆ بێڵسـای ئەرژەنتینی دیزاینەری تاکتیکە لەسەر ئاسـتی ئەورپا و جیهان تا ئێستا هیچ نازناوێکی گەورەی بەدەسـت نەهێناوە نەک هەر ئەوە بگرە سێ جار زیاتر لە پیشەکەی دەرکـراوە سـەرباری ئەمانەش هێشتا سـورە لەسەر فەلسەفە و دنیا بینینی خۆی بۆیە لەیەکێک لە ووتە بەنێو بانگەکانیدا دەڵێت ” گەر یاریزان ڕۆبۆت بێت هیچ یاریەک شـکست ناهێنم !! ” تێگەشتن ئاوایە لەتۆپی پێ ئەمڕۆ شەڕ شەڕی ئادیایه نەک ڕۆتین خۆ هەڵخەڵەتاندن … ڕاهێنەران لەخۆتان بپرسـن دەرکران لەسەر ئەنجام گرنگترە یان دەرکردن لەسەر بیرۆکەی تایبەت ؟؟ بپرسە ئەو سەرکەوتنە چ گرنگیەکی هەیە بەرهەمـی بیری تۆ نەبێت ؟ سەرکەوتنی هەڕەمەکی واتای چی ؟ بۆیە من دڵنیتان دەکەمەوە لەپێشکەوترین خولی جیهانیدا ببنە ڕاهێنەر هەر وەک ئێستا دەبن ! چونکە ئێوە ئامادەنین لەم ترسـەبدەن بۆیە بەردەوام بیرکردنەوەتان سـنوردارە . نــا تەندروسـت مامەڵەکردن لەگەڵ یاریزانەکانیدا ؛ گومان لەوەدا نییە مامەڵەکردن لەگەڵ نزیکەی 22 تەبیعەت یەکجار سـەختە بەڵام ئەمە هۆکاری بنەڕەت و باوەڕ پێکراو نییە تا ئەوەی ڕاهێنەر لە وەتەری خۆی بدات پێویستە ڕاهێنەر یەکەمین ووتەی لەیەکەمین بەرکەوتنی لەگەڵ یاریزانەکانی بەناوی سەرۆکی یانەوە ئەوەبێت بەرنامەی کارم ناکەم بەقوربانی هیچ کەسـێک یەکڕاسـت بەرنامەی کارەکەی ئاشـکرا بکات ئاماژە بۆ ئەوە بکات کێ لەگەڵ ئەمکارەدا جێگای دەبێتەوە بەپێچەوانەوە خۆی بەرپرسـیارە ! سـەرنج بدە بەبەهێز دەرکەوتن چ کاریگەریەکی هەیە ئەمەش نەگاتە دۆخێک یاریزان توشی تەشەنوج بکات بەرئەنجامی تەشەنوج بگۆڕێت بۆ ڕق !! قەناعەت پێکردن بەنەرم و نیانی ئەولەویەتی کارەکەیە .
نوێخوازنین ؛ ڕاهێنەری ئێمە باوەڕی بە نوێخوازی نییە تا ئێستا هیچ ڕاهێنەرێک پشت نابەسـتێت بەڕیکۆرد کردنی تێگڕای یاریەکان تا ئەوەی دواتر سـوودی لێ وەربگرێتەوە بپرسێت بۆ شکستی هێنا ؟ بۆ نەیتوانی ئەوەی کاری بۆ کردبوو جێ بەجێی بکات ؟ هەڵەی دیار چی بوو لەم یاریەدا ؟ چـی زۆر سـوودی پێ بەخشیم ؟ یان پشت نەبەستن بەڕاوێژکار ٭ شـیکەرەوە ٭ هیچ ڕاهێنەرێک نییە لەسەر ئاسـتی ئەوروپا چەندین شـیکەرەوەی نەبێت وە سوودی تایبەتی لێ وەردەگرێت چونکە دواجار توانای ڕاهێنەر دیاریکراوە تەنها دەتوانێت فریای چەند لایەک بکەوێت نەک هەموو لایەک ؛ ئێستا بەشێکی زۆری ڕاهێنەر پێمان دەڵێ لێرە خوول جێگیر نییە ! خول ماوەی زۆر نییە ! یان هەندێک بیانوی تر بەڵام بیرت بێت چەند ساڵە تۆ ڕاهێنەری هیچت نەکرد چ کێشەیەکی تێدایە لە سـێ مانگ کار بەم دوو گۆڕانکاریە بکەیت ! خۆ هەر نایبەیتە پاڵەوان یان خۆ هەر دەر دەکرێی با تۆ ببیتە یەکەمین کەس پاش دەرکردنت قسەی لۆژیکیت پێ بێت !! گرنگی ژووی جل گۆڕین و کاتی ڕاهێنان ؛ دوو گرنگترین خاڵن هەر ڕاهێنەرێک توانی کۆنتڕۆڵی ئەم دوو خاڵە بکات مسۆگەر نیوەی کارەکەی بەسەرکەوتوی بڕیوە بەداخەوە من دوو بۆ سێ جار هەم ڕاهێنان هەم ژووری جلگۆڕینی کوردستان بینیوە دواتر تێگەشتووم بۆ ئاستی یاریزان ئاوایە لە یاریە فەرمیەکان ٫ پێکەنین و کلاوات لێدان و دواکەوتن و بێ نرخ سەیرکردنی جۆری ڕاهێنەکان ؛ گواردیۆلا دەڵێت چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی بەفەرمی ببمە ڕاهێنەر لە بارسـا سەردانی مەشقی بارسامکرد سەیرمکرد ڕۆناڵدینهۆ بێ پرس مەشق جێ دەهێڵێت ، دیکۆ بە درۆ خۆی ئەکوتێ بەزەویدا ، هەندێک یاریزان سەرقاڵی قسەن … دواتر بەفەرمی بومە ڕاهێنەر ڕێک بە ئیدارەم وت دینۆ و دیکۆ لای من کاریان نییە ئیزنیان بدەن !! لێرە ڕاهێنەر سەرقاڵی چاکردنی هەڵەی یاریزانێکە یاریزانەکەی تر کلاوات لێ دەدات چۆن دەبێت ئاوا بکات پێویستە کارێک بکات ئەوە لەیاری فەرمی تر بێت لایان چونکە دواتر ئەو ئەو مەشقە دووبارە دەکاتەوە !!

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک