پۆڵه‌تیك پرێس
وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی زیانی هه‌وره‌بروسكه‌وه ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی شاری سلێمانی بێكاره‌با بوون، به‌ڵام هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كاته‌وه دروستبونی كێشه له محاویله‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌با نابیت.
له شه‌وی رابردوه‌وه شه‌پۆلێكی باران بارین و هه‌وره بروسكه ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و به‌تایبه‌ت له سنوری پارێزگای سلێمانی، به‌و هۆیه‌وه زیان به‌ر ژماره‌یه‌ك له محاویله‌ی كاره‌با گه‌یشتوه و ژماره‌یه‌ك شوێن بێكاره‌با بوون.
سیروان محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی به پۆڵه‌تیك پرێس-ی راگه‌یاند، به‌هۆی باران و هه‌وره‌برسكه، كه زیانی به‌چه‌ند هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با گه‌یاند و محاویله‌یه‌كی گه‌وره‌ی وێستگه‌ی باشوری سلێمانی، چه‌ند هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌باش گه‌یاندوه، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری وێستگه‌كان بێ كاره‌با بوون.
وته‌بێژه‌كه‌ی كاره‌بای سلێمانی وتیشی، دروستبونی ئه‌و كێشه‌یه هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی كاره‌با نابێت، له ئێستاشدا تیمه‌كانی چاكسازیی وێستگه‌كان و هێڵه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گوستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بای سلێمانی سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ن.