سلێمانی بێ‌ ئاو دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بڕانی كارەبای لەناكاو لە هێڵی دووی ئاوی دوكان_سلێمانی بووە هۆی شكانی بۆری پڕۆژەكە .

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، بەو هۆیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە 24 سەعات دابەشكردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و تەواوی گەڕەكەكانی ناوچەی قڕگە و قەزاو ناحیەكانی شۆڕش و چەمچەماڵ و تەكێ و بازیان و گۆپاڵە و پیرەمەگروون دەوەستێت .

ئەوەشخراوەتە ڕوو، لە ئێستادا تیمەكانی بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی سەرقاڵی چاككردنی بۆریەكانن، بۆ ئەوەی بەزووترین كات ئاو بگاتەوە بە هاووڵاتیان .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا