كۆڕۆنا تۆتیشی بە سەر كردەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی وڵاتی ئیتاڵیا و ڕۆما فرانچیسكۆ تۆتی تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەبێت و میدیای ئیتاڵیا هەواڵەكەیان بڵاو كردەوە.

2 مانگ لەمەوبەر فرانچیسكۆ تۆتی ئینزۆی باوكی بە هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە لە دەستدا و دواجار ئەو ڤایرۆسە ڕووی لە خۆشی داو هەواڵەكە بڵاو كرایەوە.

ڤایرۆسی كۆڤید 19 كە جارێكی تر لە جیهانی داوەتەوە پاش ئەوەی پار ساڵ لە شاری ووهانی وڵاتی چینەوە بڵاو بۆوە و دواتر لە هەموو جیهانی دا وڵاتی ئیتاڵیاش یەكێك بوو لەو وڵاتانەی كە زۆر بە قورسی نەخۆشییەكەی تیادا بڵاو بۆوە دواتر كۆنتڕۆڵ كرا لە لایەن تەندروستی ئەو وڵاتەوە، بەڵام جارێكی تر كۆڕۆنا لە ئەوروپای دایەوە ئیتاڵیاش یەكێكە لەو وڵاتانەی كە جارێكی تر ڤایرۆسەكە لێی داوەتەوە.

تۆتی كە ئێستا خۆی لە كەرەنتینایە لە لایەن بەڕێوبەری كاروبارەكانییەوە بەیاننامەیەك بڵاو كرایەوە تیایدا ئاماژە بە دۆخی تەندروستی تۆتی كراوە كە ئێستا تەندروستی باشترە، بەڵام ماوەی كەرەنتینا كردنی ماویەتی و دواتر پشكنینی بۆ دەكرێتەوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا