پۆڵه‌تیك سپۆرت
ئه‌مشه‌و یه‌كێتی تۆپی پێ جیهان خه‌ڵاته‌كانی زه بێستی دابه‌شكرد، كه تێدا باشترینه‌كانی ساڵی (2020)ـی تێدا بۆ كوران و كچان دیاریكرا.
له‌سه‌ر ئاستی كوران یاریزانی پۆڵندی هێرشبه‌ری بایرن میونخی ئه‌ڵمانی رۆبێرت لێڤاندۆڤیسكی به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزی پێشوو ته‌واوی نازناوه‌كانی كیشوه‌ی ئه‌وروپای برده‌وه به باشترین یاریزانی ساڵ دیاریكرا.
بردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته بۆ لیڤا گرنگی زۆری هه‌بوو، چونكه دوای چه‌ندین ساڵ ركابه‌ری میسی و رۆناڵدۆ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ریانداو خۆیشی وتی:
“ئه‌م خه‌ڵاته گرنگی زۆری هه‌یه بۆم، چونكه ركابه‌ری دوو یاریكه‌ری گه‌وره‌م ده‌كرد”.