یاریزانانی بەرشەلۆنە كاپتنی نوێ‌ هەڵدەبژێرن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕاپۆڕت هەواڵەكانی ڕۆژنامە وەرزشییەكانی ئیسپانیا بڵاویان كردەوە كەوا ئەمڕۆ یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە لە ژووری خۆگۆڕینی یانەكە هەستاون بە دەست نیشان كردنی كاپتنی نوێی یانەكە و ئەوانەش كە لە دوای ئەو پەڕۆی كاپتنی هەڵدەگرن.

ڕۆژنامەی Sport ی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە: بە هۆی ئەوەی لیۆ میسی كاپتنی یانەكە بوو، بەڵام دەستبەرداری هەموو شتێك بوو و ئیدارەی یانەكەی ئاگادار كردەوە كە دەیەوێت بڕوات ئیدی دەبوو كەسێكی تر ئەركی كاپتنێتی یانەكە بگرێتە ئەستۆ سەرەڕای ئەوەی میسی پەشیمانیش كرایەوە، بەڵام هەر دەبێت یاسا سەروەر بێت و یاریزانان كاتپنی نوێ‌ بۆ تیپەكەیان هەڵببژێرن.

ئەمڕۆش یاریزانانی یانەكە لە ژووری خۆگۆڕین كاپتنی نوێیان هەڵبژارد بە زۆرینەی دەنگ دواتریش ئەو سێ‌ یاریزانەی تر دەست نیشان كران كە پاش ئەو كاپتنە نوێیە ئەركەكە لە ئەستۆ دەگرن كە بەم شێوەیە بوو پاش جیا كردنەوەی دەنگەكان:

لیۆ میسی             كاپتنی یەكەم بە كۆی دەنگ
سێرجیۆ بۆسكێس كاپتنی دووەم
جیرارد پیكێ‌          كاپتنی سێیەم
سێرجیۆ ڕۆبێرتۆ     كاپتنی چوارەم

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا