رۆناڵد كۆمانی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند، سەرەڕای رۆشتنی میسی ئەستێرەی یانەكەیان، بەڵام ئەوان بەبێ ئەو یاریزانەش دڵی هاندەرانیان خۆش دەكەن.
كۆمانی دوای بەدەستهێنانی جامی خوان كامپەر كە بەسێ گۆڵی بێ بەرانبەر لە یوڤانتۆسیان بردەوە رایگەیاند، سەرجەم هەوڵەكانیان بۆ دڵخۆشكردنی هاندەرانیان دەگرنەبەرو ناهێڵن رۆیشتنی میسی نیگەرانی لای هاندەرانی یانەكەی دروستبكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، رێز لەو ناڕەزایەتیانە دەگرنە كە بەهۆی چوونی میسیەوە سەری هەڵداو رەخنەكان بە ئاسانی وەردەگرن.
وتیشی، “بۆ وەرزی نوێ پلانی جیاوازمان هەیە، توانیومانە چەند گرێبەسـتێكی سەركەوتوو بكەین و پشت بە یاریزانە لاوەكان دەبەستین”.
رۆژی هەشتی ئەم مانگە لیۆنێل میسی ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە بەشێوەیەكی فەرمی ماڵئاوایی لە یانەكەی كرد، لە ئێستاشدا گشت ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن ئەو یاریزانە روو لە یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بكات.