مێژوو و نهێنی دێربی مێرسیساید

ئەم بابەتە 99 جار بینراوە

پۆله‌تیك سپۆرت

ئه‌مشه‌و یانه‌ی لێڤه‌رپوول و ئیڤه‌رتۆن سه‌عات 8:30 به‌كاتی كوردستان رووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌، له‌وباریه‌وه‌ ده‌مه‌وێت مێژوو و سه‌رگوزه‌شته‌ی ئه‌و دوو تیمه‌ ركابه‌ره‌ سه‌رسه‌خته‌ بخه‌مه‌روو بۆتان، كه‌ چیرۆكێكی جوان و سه‌ره‌نج راكێشی هه‌یه‌.

ناونانی دێربی مێرسیساید بۆ ئه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌ ئه‌و ناوچەیه‌ لە شاری لیڤەرپوول بارەگای هەردوو یانەكه‌ی لێیە. سەرەتای چیرۆکی راكابه‌ری هه‌ردوو تیپه‌كه‌ به‌مجۆره‌ ده‌ست پیده‌كات. تیپی ئیڤه‌رتۆن له ساڵی 1878 دامەزراوە و له ساڵی 1884ـەوە یارییەکانی له‌ یاریگای ئانفێڵد دەکرد، له‌وكاته‌دا یاریگاکە موڵکی سەرۆکی یانەکە (جۆن هۆڵدینگ) بوو، کە ئەندامی پارتی پارێزگاران بوو له‌ به‌ریتانیا، لە کاتێکدا زۆربەی ئەندامانی بۆردی ئیڤه‌رتۆن ئەندامی لیبڕاڵ بوون. ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد له نێوان هۆڵدینگ و کارگێڕانی یانه‌ی ئێڤەرتۆندا کێشەیەکی سیاسی و دارایی دەستپێکرد و لە ساڵی 1892 ناکۆکییەکە گەیشتە لووتکە، بۆیە کارگێڕیی ئیڤه‌رتۆن بڕیاریدا یاریگەی ئانفێڵد جێبێڵن کە هۆلدینگ خاوەندارێتی ده‌كرد.

دواتر ده‌ستیانكرد به‌ دروستكردنی یاریگایەکی نوێ و ناویان (نا گۆدیسۆن پارک) له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا هۆڵدینگ كاردانه‌وه‌ی هەبوو، بڕیاریدا دەست لەیانه‌كه‌ هەڵبگرێت و یانەیەکی نویێ له ئانفێڵد دامه‌زراند بە ناوی لیڤەرپوول.

ئیدی له‌وه‌وه‌ دانیشتووانی شارەکە بەسەر هه‌ردوو به‌ره‌ی لیڤەرپوول و ئیڤه‌رتۆندابەشبوون، پارێزگارەکان بوونە هاندەری لیڤەرپوول و لیبڕاڵەکانیش یانەی ئیڤه‌رتۆن.

تەنانەت ركابه‌ری ئه‌م دوو یانه‌یه‌ رەهەندی ئاینی هه‌یه‌ و ناكۆكی دروستكرد له‌نێوان مه‌سیحییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌. زۆرینەی ئەندامان و جه‌ماوه‌ری یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن کاسۆلیکن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی پرۆتستانتن لە یانه‌ی لیڤەرپوولەوە نزیکن، بەڵام ئه‌م ناکۆکییە زۆری نەخایەند وەک ئەوەی لەنێوان هەردوو یانەكه‌ی سکۆتلەندا گلاسكۆ رێنجەرز و سه‌لتیکدا هەیە، به‌ڵكو هاندەرانی هەردوو یانەکەی شاری لیڤەرپوول لە هەموو چینو توێژه‌ سیاسی و ئاینییەکان پێكاهاتوون بەبێ جیاوازی.

هه‌وراز كاوه‌

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک