دیدار واز لە ڕاگەیاندنی یانەی بابان دەهێنێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پێشكەشكاری لاوی كەناڵی ئاسمانی kurdsat news دیداری قەرەداغی كە ماوەی ساڵ و نیوێك لەگەڵ نوێ‌ یانەی تۆپی پێی شاری سلێمانی یانەی بابان وەك ڕاهێنەری گۆڵچییەكان دەستبەكار بوو هەروەك ئەركی ڕایی كردنی كاروبارەكانی ڕاگەیاندنی یانەكەشی گرت بووە ئەستۆی خۆی و كاری باشی دەكرد بە مەبەستی ناسینی نوێ‌ یانەكەی تۆپی پێی شاری سلێمانی بەم دواییانە دەستبەرداری كاركردنی بوو لە یانەی بابان و سوپاسی تەواوی ئەندامانی یانەكەی كرد كە شەرەفی كاركردنی لەگەڵیان بۆ ڕەخسا لەو ماوەیەدا و دواجار ماڵئاوایی لێ‌ كردن.

دیدار قەرەداغی لە هەژماری خۆی لە سەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاوی كردەوە كە چی دی پەیوەندی بە یانەكەی شاری سلێمانییەوە نەماوە چ وەك ڕاهێنەری گۆڵچییەكانی پلە تەمەنییەكان چ وەك ڕاگەیاندنی یانەكە.

لە وەڵامی پرسیاری پێگەی Politic Sport كە بۆچی لەم كاتەدا كە یانەكە خەریكە وردە وردە بە دەردەكەوێت لە نێوەندی وەرزشی عێراق دا وازت لێ‌ هێنان و بەردەوام نەبوویت لە كارەكەت ناوبراو وتی: (دیارە هەموو ئەرك و فەرمانێك كە مرۆڤ خۆی بۆ تەرخان دەكات كاتی كۆتایی و ساتی ماڵئاوایی هەیە هەروەك چۆن سەرەتای هەبووە منیش لە ماوەی ساڵ و نیوێك دا بە هەموو هێز و توانا و لێزانیم لە بوارەكەی خۆمدا خزمەتی یانەكەم كردووە و بە هەموو لایەك دا ئەوەی پێویست بووە لە زانیاری و هەواڵ پەخشم كردووە و خۆشحاڵ بووم لەگەڵیان، بەڵام لە ئێستادا وێستگەی كۆتایی من لەگەڵ ئەو یانەیە تا ئێرە بوو ئیدی هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم و ماڵئاواییم لێ‌ كردن).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا