سەدر سواری شەپۆلی ناڕەزاییەتییەكان دەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر، بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەك جارێكی تر دەیەوێت سواری شەپۆلی ناڕەزاییەكان ببێتەوە، كە ماوەیەكە لەعێراق سەریانهەڵداوەتەوە.

موقەدا سەدر لەدواین پەیامیدا، كە ئاراستەی مسوڵمانانی جیهانی كردووە، ڕوو لەسعودییە بكەن بەدروشمی “سەركەوتنی پێغەمبەری خودا”، ئەوەش لەبەرانبەر ئەو سوكایەتییەی، كە گوایە سەرۆكی فەرەنسا بەرانبەر پێغمبەری ئیسلام كردوویەتی.

لەدوای پەیامەكەی سەدر، لایەنگرانی هاشتاگی “#دعوە_للسعودیە_الشقیقە”یان بڵاوكردەوە، لەسەر بنەمای ئەو لێدوانەی سەدر، كە لە ئەكاونتی تویتەرەكەیدا بڵاوكراوەتەوە.

لەدوای پەیامەكەی سەدر، لایەنگرانی هاشتاگی “#دعوە_للسعودیە_الشقیقە”یان بڵاوكردەوە

سەدر لەپەیامەكەیدا نووسیبووی: لەڕوانگەی یەكگرتن و هێزەوە، داوای سەركەوتنی پەیامبەری مرۆڤایەتی دەكەم، پێش هەموو شتێك، بانگ لە سعودیە دەكەم، كە ڕێگا بكاتەوە بۆ ئەوەی لەهەموو جیهانەوە سەردانی مەزارگەی پێغەمبەر لەمەدینە بكەن.

سەدر داواشی لە موسڵمانانی جیهان كردووە لەهەفتەی لەدایكبوونی پێغمبەری ئیسلام، هەموو ساڵێك سەردانی گۆڕی پێغەمبەر بكەن لەسعودییەو ئەمساڵیش بكەنە دەسپێكێك بۆ ئەو پرۆسەیەو ساڵانە دووبارەی بكەنەوە.

لەبەرانبەردا عێراقییەكان بە گاڵتەوە پێشوازییان لەلێدوانەكەی سەدر كرد‌و باسیان لەوە كرد، ئەو دروشمانە لە دەرەوەی عەقڵن‌و وەك سیاسەتمەدارانی دیكە دەیەوێت سوود لە هەر بۆنەیەك بۆ برەودان و بانگەشەكردن وەربگرێت.

عێراقییەكان بە گاڵتەوە پێشوازییان لەلێدوانەكەی سەدر كرد

سەرەڕای ئەوەی، كە عێراقییەكان، ئەو دەستپێشخەرییەی سەدریان رەتكردەوە، بەڵام لایەنگرانی بەردەوامن لەبڵاوكردنەوەی داواكارییەكەی‌و دەشیانەوێت لەعێراق بۆ ئەو مەبەستە خۆپیشاندان بكەن.

پەیامەكەی سەدر راستەوخۆ ئاراستەی دەسەڵاتدارانی سعودییەی كردبوو لەكاتێكدا، زیاتر لە هەشت مانگ دەبێت، سعودییە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێگری دەكات لەمسوڵمانان روو لەوڵاتەكەی بكەن، ئەوەش بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج‌و عەمرە.

سعودییە بەم دوایانە بەرنامەیەكی داناوە، جارێكی تر دەرگا بەڕووی مسوڵمانانی جیهان بكاتەوە، بۆ ئەوەی عەمرە بكەن، ئەوەش بەپێی خشتەیەكی دیاریكراو دەبێت، كە وەزارەتی حەج‌و عەمرەی سعودییە رایدەگەیەنێت.

دەسەڵاتدارانی سعودیە لەچوار قۆناغدا پلانێكیان داناوە بۆ وەرگرتنی حاجیان لەناوەوە و دەرەوەی شانشینی عەرەبی، كە بەپێی پلانەكە قۆناغ بەقۆناغ رێگا دەكەنەوە، بۆ ئەوەی مسوڵمانان سەردانی وڵاتەكە بكەن.

هەرچەندە سعودییە پلانی داناوە، بۆ كردنەوەی دەرگاكانی بەڕووی مسوڵمانانی جیهان، بەڵام تائێستا بەفەرمی وەڵامی هاشتاگی “#دعوە_للسعودیە_الشقیقە”ی نەداوەتەوە

هەرچەندە سعودییە پلانی داناوە، بۆ كردنەوەی دەرگاكانی بەڕووی مسوڵمانانی جیهان، بەڵام تائێستا بەفەرمی وەڵامی هاشتاگی “#دعوە_للسعودیە_الشقیقە”ی نەداوەتەوە، كە لەلایەن لایەنگرانی سەدرەوە راگەیەنراوە.

بەشێكیش لەچاودێران باس لەوە دەكەن، كە ئێستا ناڕەزایی‌و خۆپیشاندان لەعێراق هەیەو سەدر دەیەوێت ئەوە بقۆزێتەوەو لایەنگرانی بەرەو ئەوە بەرێت، بەشداری ئەو خۆپیشاندانانە بكەن‌و جارێكی تر جڵەوی ناڕەزاییەكانی عێراق بگرێتەوە دەست.

خۆپیشاندانەكانی عێراق، كە چەند رۆژێكە بەردەوامە، هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی 25ی تشرینی یەكەمی 2019، كە لەدژی دەسەڵاتدارانی عێراق دەستپێكراو ماوەی چەند ساڵێك بەردەوامی هەبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا