سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد کۆچی دوایی کرد

پۆڵەتیک پرێس

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ کاکەمەم بۆتانی، سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

کاکەمەم بۆتانی ساڵی 1937 لە شاری کۆیە لەدایکبووە، ساڵی 1948 زانکۆی لە بەغدا تەواوکردوە و دواتر بووەتە ئەندامی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک خۆی دەڵێت لەدوای ساڵی 1965ەوە وازی لە حزبایەتی هێناوە. کاکەمەم بۆتانی لەساڵی 1968 هەموو هەوڵێکی داوە بۆ دامەزراندنی یەکێتی نوسەرانی کورد و ساڵی 1974 بووە بە پێشمەرگە.

دوای نسکۆی شۆڕشی 1975 بڕیاریداوە هیچ بەرهەمێک لە بڵاوکراوەکانی ژێردەسەڵاتی رژێمی بەعسدا بڵاونەکاتەوە، ناوبراو لەساڵی 1993ەوە تاوەکو ساڵی 2000 راوێژکاری روناکبیری بووە لە وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێم و دواتریش بووەتە سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی کورد.

کاکەمەم بۆتانی یەکەم چیرۆکی لە ساڵی (1957) بڵاوکردووەتەوە. لە ساڵی 1970 دا یەکێتیی نووسەرانی کوردی دامەزراندووە. یەکێک لە ئەندامانی دامەزرێنەری رەوتی ئەدەبیی روانگە بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا