بەختیار حەمەسوور کتێبێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەختیار حەمەسوور-ی چیرۆکنووس کتێبێکی نوێ بە ناوی «ئامادە: چرک!» بڵاو دەکاتەوە .

ئەم کۆمەڵە چیرۆکەی بەختیار حەمەسوور بەم زووانە بڵاو دەبێتەوەو دوای ” مێروولەکان بە ژێر ڕووناکی مانگدا دەڕۆن” دەبێتە دووەم کتێبی ئەو چیرۆکنووسە .

ئەم کتێبە لەلایەن گۆران محەمەد دیزاینی بەرگی بۆ کراوە، شاڵاو حەبیبە دیزاینی ناوەوەی کردووە، کتێبخانەی یادگار چاپ و بڵاوی دەکاتەوە.

بەختیار حەمەسوور، لەدایکبووی سلێمانییە.

ساڵی ٢٠١٠ یەکەم چیرۆکی لە ڕۆژنامەدا بڵاو کردووەتەوە.

ساڵی ٢٠١٥ یەکەم کتێبی خۆی، کە چیرۆکە، بە ناوی “مێروولەکان بەژێر ڕووناکیی مانگدا دەڕۆن”، ناوەندی غەزەلنووس چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.

ساڵی ٢٠١٦ لە فیستیفاڵی گەلاوێژدا خەڵاتی یەکەمی بۆ چیرۆک وەرگرتووە.

لە ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕی ئەدەبییەکاندا، وتار، لیکۆڵینەوە و یادداشتی بڵاو کردووەتەوە.

“ئامادە: چرک!” دووەم کتێبیەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا