کەریم عێراقی پەیامێک بۆ هەوادارانی بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە ئێستادا تەندروستیی کەریم عێراقی شاعیری گەورەی عێراق بووەتەجێی باسی هەواداران و خوێنەرانی و لە نوێترین روونکردنەوەشدا عێراقی دەڵێت: بەسەر شێرپەنجەدا سەردەکەوم!

کەریم عێراقی کە بە شاعیری سەردەم و شاعیری هونەرمەندی عێراقی کازم ساهیر ناسراوە دەڵێت: “هاوڕێیان و ئازیزانم لە هەر کوێیەکی جیهانن سوپاستان دەکەم بۆ ئەو هەڵوێستە خەمخۆرانەیەتان، سوپاس بۆ نامە و پەیامەکانتان کە هیوا و ورەیان داومەتێ بۆ سەرکەوتن بەسەر نەخۆشیەکەمدا.”

عێراقی ئاماژەی بەوەشکرد، شەش جار چارەسەری کیمیایی وەرگرتووە و دواتریش نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کاری داهاتووی لەگەڵ کازم ساهیردا بە ناوی “لا تظلمیە” دەبێت کە هۆنراوەکەی بۆ نوسیوە و ساهیریش ئاوازەکەی بۆ داناوە و ماوەکەی ١٠ خولەک دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا