وەزیرە عێراقییەكەی بەلجیكا دەنگۆكان رەتدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
سامی مەهدی وەزیری كۆچ‌و كۆچبەرانی بەلجیكا، ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، كە باس لەوە دەكەن، بەلجیكا پەنابەرە عێراقییەكان دەگەڕێنێتەوە.

سامی مەهدی، كە خۆی بەڕەچەڵەك عێراقییە لەمیانی لێدوانێكی وتی: خوێندنەوەی هەڵە بۆ قسەكانی كراوەو وڵاتەكەی هیچ نیازێكی نییە، پەنابەری عێراقی دیپۆرتبكاتەوە.

مەهدی وتیشی: زۆربەی ئەوەی لەمیدیاكاندا بڵاوبووەتەوە، وێنەیەكی ڕاست‌و دروست قسەكانی من نین، من لەقسەكانم مەبەستم لە نەتەوەیییەكی دیاریكراو نەبووەو قسەكەم پەیوەندی بەو كۆچبەرانەوە هەبوو، كە بە شێوەیەكی نایاسایی لە بەلجیكا دەژین .

چەند رۆژێكە قسەكانی وەزیرەكەی بەلجیكا كاردانەوەی لێكەوتووەتەوە، كە باس لەوە دەكرێت، كە خۆی بەڕەچەڵەك پەنابەرەو كار بۆ ناردنەوەی پەنابەران دەكات.

پێشتریش وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئیڤان فایق جابر، لەكاردانەوەی قسەكانی وەزیرە بەلجیكییەكە رایگەیاندبوو، ئەوان رازی نابن بەناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی بەزۆرە ملێی‌و داواشی لەحكومەتی بەلجیكا كرد، كاری لەو شێوەیە دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا