پۆڵەتیك پرێس:
موجتەبا زنوری سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەییو سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، داوای لە سێدارەدانی حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران دەكات.
موجتەبا زنوری لەمیانی تویتێك نووسیویەتی: زۆرینەی هەرە زۆری گەلی ئێران لەگۆشەگیری و سزادان بەهۆی ئێوەیوە، كە بەو هۆیەوە دەبێت عەلی خامنەیی هەزار جار فەرمانی لەسێدارەدانتان بۆ ڕازیكردنی دڵی خەڵكی ئازیز دەربكات.
ئەم داوایە دوای ئەوە هات، حەسەن رووحانی داوای ئاشتەوایی ئێرانو ئەمریكای كرد، ئەو هەنگاوەشی وەك ئاشتەوایی نێوان عەلی كوڕی ئەبو تاڵبو مەعاوییەی كوڕی ئەبو سوفیان وەسف كرد.
روحانی رۆژی چوار شەممە رایگەیاند، ئێرانییەكان دەبێت لە كاتی ئاشتیدا ئاشتیخواز بن، لەكاتی شەریشدا شەڕ بكەن، چونكە ئێران ئەگەر لە كاتی ئاشتیدا شەڕ بكات و لە كاتی شەڕدا باسی ئاشتی بكات، ئەوە هەڵەیە.
چالاكوانان كاردانەوەیان بەرانبەر بەتویتەكەی سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران نیشاندا، كە داوای لەسێدارەدانی روحانی كردبوو، داوایان كرد، كە لەو لێدوانەی پاشگەزبێتەوە.