بایدن: هێرشەکانمان سەرەتایەکە و بەردەوام دەبین لە ھێرشکردنە سەر ئەو شوێنانەی دیاریکراون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە تۆڵەی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکیدا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە دوایین ساتەکانی شەوی هەینی، لەنێو عێراق و سووریا هێرشیان کردە سەر پێگەی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری تاران.

ئەمریکا دەڵێت، ئەوە تەنیا “سەرەتایە” و زنجیرەیەک هێرشی دیکەش بەڕێوەن لە کات و شوێنێک کە خۆیان دیاری دەکەن.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئاماژەی بەوە کرد، 85 ئامانجیان لەنێو عێراق و سووریا بۆردوومانکردووە کە لە لایەن فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لێی، “بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی” بەکارهێنراون.

سەرچاوەکانی حەشدی شەعبی باس لە کوژران و برینداربوونی لانیکەم 10 کەس لە پارێزگەی ئەنبار دەکەن. لە سووریاش سەرچاوە خۆجێیەکان دەڵێن، 18 ئەندامی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران کوژراون.

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ھێرشەکەی شەوی رابردوو سەرەتای وەڵامەکانی وڵاتەکەیەتی و بەردەوامیش دەبن.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بە فەرمانی راستەوخۆی ئەو ھێزەکانی ئەمریکا ھێرشیان کردوەتەسەر چەند پێگەیەکی سوپای پاسداران و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق و سوریا، وتیشی، وەڵامی ئەمریکا سەرەتایەکە و بەردەوام دەبن لە ھێرشکردنە سەر ئەو شوێنانەی دیاریکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا