200 فڕۆکە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی کالیفۆرنیان

پۆڵەتیک پرێس

لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوەو بەو هۆیەوە ژیان و ماڵی سەدان کەسی لەو ویلایەتە خستووەتە مەترسییەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری سکای نیوزی عەرەبی، 200 فڕۆکەی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کپکردنەوەو کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە گەورەیەن کە دارستانەکانی کالیفۆرنیای گرتووەتەوەو دڵەڕاوکێی لەلای خەڵكی ئەو وڵاتە دروستکردووە.

دنیال بیرلانت وتەبێژی پاراستنی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە کالیفۆرنیا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا درەنگانی ئەمشەو باسی لەوە کردووە کە پێویستە نزیکەی 240 هەزار کەس ماڵەکانیان چۆڵ بکەن تاکو ئاگرەکە دەکوژێتەوە.

لە زۆربەی ویلایەتەکانی ئەمریکاوە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە کالیفۆرنیا، چونکە پێدەچێت ئەو ئاگرە تاکو کۆتایی هەفتە بەردەوامی هەبێت.

ئاژانسی فرانس پرێس-یش باسی لەوەکردووە کە ئاگرەکە لە ئەنجامی هەورە بروسکە و گەردەلولی وشکەوە دروستبووەو تائێستا شەش کەس گیانیان لەدەستداوەو ملیۆنێک دۆنم زەوی سووتاون و زیانیش بەزیاتر لە 700 خانوو کەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا