دێڕبی میلانۆ ناسنامەی ئەم گەڕەیە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی هەفتەی 4 ی خولی كالچیۆ سیریا A وڵاتی ئیتاڵیا ئەمڕۆ دەست پێ‌ دەكەن و شەوی دووشەممەی داهاتوو بە كۆتا دێن لەو نێوەندەشدا سەرەڕای بوونی یارییەكی گەورە و مێژوویی و لوتكەی وەك دێربی مادۆنینا، بەڵام یاری نەكردنی دۆن كریسیش بە هۆی تووش بوونی بە ڤایرۆسی كۆڕۆناوە بۆ خۆی چیرۆكێكی تری ئەم هەفتەیەی كالچیۆ دەبێت هاوكات لەگەڵ ئەو هەواڵانەشدا شەڕەكانی ئەم هەفتەیەی خولەكە زۆر قورس نین تەنها شەڕی نێوان ناپۆلی و ئەتەڵانتاكەی گاسبرینی نەبێت كە ئەویش بۆ خۆی لوتكەیەكی تری هەفتەكە دەبێت لەگەڵ دێربی تووڕەیی چێژی تەواوی كێبڕكێكانی ئەم گەڕەمان پێ‌ دەدەن بەو پێیەی هەردوو یارییەكە ناوازەن بۆ هەفتەكەی خولەكە.

لیستی تەواوی یارییەكان:

ئەمڕۆ شەممە
ناپۆلی X ئەتەڵانتا
ئینتەر X میلان
سامبادۆریا X لاسیۆ
كرۆتۆنی X یۆڤنتۆس

سبەی یەك شەممە
بۆلۆنیا X ساسۆلۆ
تۆرینۆ X كالیاری
سبیزیا X فیرۆنتینا
ئۆدینێزی X پارما
ڕۆما X بینفنتۆ

شەوی دووشەممەی داهاتوو
فیرۆنا X جەنەوا

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا