مۆلەر هەمیشە باشترین بووە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
تۆماس مۆلەر یاریزانی ئەفسوناوی یانەی بایرن میونخ و پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هەمیشە و هەردەم یەكێك بووە لە یاریزانە ناوازەكان لە نێو یاریگادا و هەموو كات بوونی خۆی بە باشترین شێوە سەلماندووە.

شەوی ڕابردوو یاری جامی سوپەری ئەوروپا لە نێوان هەردوو یانەكانی بایرن میونخی ئەڵمانی پاڵەوانی 3 نازناوی ئەڵمانیا و ئەوروپا بەرامبەر بە یانەی سڤیلیای ئەندەلوسی پاڵەوانی یۆرۆ لیگ بەڕێوەچوو تیایدا و پاش كێبڕكێیەكی گەرم لە نێوان هەردوو یانەدا دواجار یانە باڤارییە زەبەلاحەكە ژمارەی نازناوەكانی لەم وەرزەدا كردە 4 نازناو و جامی سوپەری ئەوروپاشی بردەوە.

لە نێو ئەستێرەكانی یانە باڤارییەكەدا كە زۆر بوون بە تایبەت جۆشوا كیمیچ و تۆماس مۆلەر و مانوێل نۆیەر دواجار تۆماس مۆلەری ئەفسانە توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەكە بۆ خۆی بباتەوە پاش ئەوەی بڕیاری هەڵبژاردنی وەك باشترین درا پاش كۆكردنەوەی لە 8% ی دەنگەكان بەرامبەر بە لە 6% بۆ نۆیەر و بۆ كیمیچ 5% بەم شێوەیەش تۆماس مۆلەر سەلماندییەكە كە نەك لە ناو بایرن دا بەڵكو پێویستە بانگهێشتی ڕیزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش بكرێتەوە.

 

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک