یارییەكانی لیگ 1 بەردەوامن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو بە یاری نێوان لیل و نانت هەفتەی 5 ی خولی لیگ 1 ی وڵاتی فەڕەنسا دەستی پێ‌ كردەوە ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەك شەممە تەواوی یارییەكانی هەفتەكە بەڕێوە دەچن تیایدا یانەكان پاش هێور بوونەوەی دۆخیان و چوونەوە نێو كەشی خولەكە كێبڕكێ‌ دەكەنەوە.

ئەمڕۆ یانەی مارسیلیا یەكێك لە گەورەكان خولەكە یاری خۆی دەكات و سبەی یەك شەممەش تەواوی یانە گەورەكان بە تایبەتیش پاریس سانت جێرمان یاری خۆیان دەكەن و هەوڵی دەستەبەر كردنی خاڵەكانی ئەم هەفتەیەش دەكەن و سكۆری كێبڕكێ‌ بەرز دەكەنەوە.

ئەنجامی یارییەكەی شەوی ڕابردوو هەینی:
لیل 2 X نانت 0

یارییەكانی ئەمڕۆ شەممە
سانت ئیتیان X ڕین
مارسیلیا X میتز

یارییەكانی سبەی یەك شەممە
بۆردۆ X نیس
مۆناكۆ X ستراسبۆرگ
دیجۆن X مۆنپێلی
ئێنجی X ستاد برێست
نیم ئۆڵمپیك X لانس
لۆریان X لیۆن
ستاد ڕیمس X پاریس سانت جێرمان

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا