پێكانێكی تریش بۆ لیڤەرپول

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كێشەكانی سەر سەری یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبن بە هۆی پێكانی یاریزانەكانییەوە كە خۆی ماوەیەكی زۆرە بە دەستییەوە دەناڵێنێت.

شەوی ڕابردوو لە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەكانی بەڵجیكا و ئینگلتەرای میوانی دا جۆردان هیندرسۆنی كاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی لیڤەرپول تووشی ئازار هات و لە نێوان دوو گێمەكەدا لە لایەن ساوزگێتەوە جێگۆڕكێی پێ‌ كرا دواتریش لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پاش یارییەكەدا ڕایگەیاند: (بە داخەوەم بۆ پێكانی جۆردان كە نەیتوانی یارییەكەمان لەگەڵ تەواو بكات پێم وایە بە پێكراویش دەگەڕێتەوە لیڤەرپول، چونكە پێكانەكەی لە ماسولكەكانی دواوەی ڕانی دایە).

ئەو ڕاهێنەرە ئاشكراشی كرد: (لەگەڵ پزیشكەكانی لیڤەرپول گفتوگۆمان كرد و پشكنینی وردی بۆ ئەنجام دەدەین بە هیواین بزانین پێكانەكەی چۆنە تا بە هاوكاری هەردوولا كارێك بكەین بە زووترین كات بگەڕێتەوە نێو یاریگاكان).

جێی خۆیەتی لێرەدا ئاماژە بۆ دۆخی لیڤەرپول بكەین كە خۆی بە دەست پێكانی تەواوی هێڵی بەرگرییەوە دەناڵێنێت و ئێستاش محەمەد سەڵاحی بە هۆی تووش بوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆناوە لە دەستداوە ئەوا هیندرسۆنیشی چووە سەر و هەفتەی داهاتووش یارییەكی ئاگرینی هەیە بەرامبەر بە لیستەر سیتی پێشەنگ تەنها دوو یاریزانی پێكراویشی بۆ گەڕاوەتەوە ئەوانیش هەر یەك لە ئالكانتارا و چامبەرلینن.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا