بەرشەلۆنە داوا دەكات جەماوەر بگەڕێتەوە یاریگاكەی

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕاپۆرتە هەواڵەكانی وڵاتی ئیسپانیا بڵاویان كردەوە كە یانەی بەرشەلۆنە داوای لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كەتەلۆنیا كردووە ڕێگە بدات جەماوەری هاندەری یانەكە بۆ یارییەكانی چامپیۆنس لیگ بگەڕێنەوە نێو كامپ نو.

بڕیارە شەوی 20 ی مانگ لە یەكەم گەڕی وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا یانەی بەرشەلۆنە میوانداری یانەی فیرینك فارۆسی مەجەڕی بكات لە سەر یاریگای كامپ نو ڕۆژنامەی سپۆڕتی كەتەلۆنی لەو بارەیەوە بڵاوی كردەوە كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە داوایان لە لیژنەی جێبەجێكاری یوێفا كردووە ڕێگە بە گەڕانەوەی لە 30% ی ژمارەی كورسییەكانی یاریگاكە بدەن بەرشەلۆنەش خۆی بڕیاری داوە ڕێگە بە 1000 هاندەر بدات كە ئامادە بن ئیتر وردە وردە تا ژمارەكە دەبێتە 10.000 هاندەر بۆ یارییەكەی دینامۆ زەگرەب دواتریش بۆ یارییەكەی یۆڤی ژمارەكە زیاتر دەكەن.

بڕیاریشە سبەی هەینی داواكەی بەرشەلۆنە لە لایەن ئەمینداری گشتی خوێندنەوەی بۆ بكرێت لەگەڵ وەزارەتەكانی ناوخۆ و تەندروستی گفتوگۆی لە بەرەوە بكەن و دواتر وەڵامی داواكارییەكەیان بدرێتەوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا