زێدان لەسەر ڕۆشتنی ڕامۆس هاتە دەنگ

زێدانی فەڕەنسی و را‌هێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لەسەر ڕۆشتنی سێرجۆ ڕامۆس هاتە دەنگ و قسەی خۆی کرد .

ڕۆژی چوارشەممە ڕامۆس بەفەرمی ڕایگەیاند ئیدی لەگەڵ مێرەنگی بەردەوام نابم و ماڵئاوایی لێکردن هاوکات دوێنێ پێنچ شەممە لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕیاڵ مەدرید بەفەرمی ماڵئاواییان لە کاپتنی تیپەکەیان کرد .

لەو بارەییەوە زێدان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئیسنتاگرام وێنەیەکی خۆی و ڕامۆسی داناوە نوسیویەتی ؛ سوپاس بۆ هەموو شتێک کە لەگەڵ من ئەنجامدا چ وەک یاریزان چ وەک هاوکار ، بەڕاستی تۆ مەزنیت و سەرکردەیت شانازیت پێوە دەکەم هەمیشە بەڵام ئەوەی جێگەی داخە نەدەبوو بەمجۆرە ماڵئاوایت لێبکرێ .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا