وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عێراق، داوا لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لیستی مووچەی مانگی نیسان بنێرن.

بەپێی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس،” وەزارەتی دارایی عێراق داوایان لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، كە لیستی مووچەی مانگی نیسان (4)یان بۆ بنێرن”.

هاوکات، بەهۆی ئەوەی لیستی مووچەی مانگی (4) بەبێ‌ پلە بەرزكردنەوەیە، چاوەڕوان دەكرێت دوای پشووی جەژن لیستەکەیان پێ بگات و راستەوخۆ وردبینی بكرێت.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە ئاشکرایکرد، چاوەڕوان دەكرێت لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی بەغدا کە دەکاتە 20ی نیسان تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە بەغدا مووچەی مانگی (4) رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا