پۆڵهتیك پرێس:
كۆمیتهی پهیوهندییهكانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كهجهكه) وهڵامی ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستانی دایهوه.
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کەجەکە ئهمڕۆ دووشهممه ئەو هەواڵانەی رەتكردهوه كه ئهنجومهنی ئئاسایشی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاندبوو، “ههوڵدان بۆ ئهنجامدانی چەند هێرشێکی تێکدەرانەمان لە هەرێم پوچەڵکردووەتەوە” كهجهكه دهڵێت “ئهوه پلانی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەزگای هەواڵگری میتی تورکیایه بۆ لێدان لهپهكهكه”.
زاگرۆس هیوا بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پۆڵەتیک پرێس رایگەیاند: “ئێمە وەک بزوتنەوەی رزگاری خوازی کوردستان سەرجەم ئەو هەواڵانە رەتدەکەینەوە وئەم هەواڵانە بە پلانی هاوبەشی پارتی و میتی تورکیا دەزانین”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، رۆژانە 24 کاتژمێر تورکیا بۆردوومانی سروشت و کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، ئارامی و ئاسایشی گەلی كوردستان لە بەرامبەر هێرشی داگیركەران و بەكرێگیراوەكانیدا بە ئەركی نەتەوەیی و ئەخلاقی خۆمان دەزانین، سەدان هەڤاڵی گەریلا بۆ پاراستنی گەلی باشوور لە شەنگالەوە بگرە تا هەولێر، گیانی خۆیانیان فیداكرد و فەرماندەی وەك زەكی شەنگالی و عەگید جڤیان و تێكۆشەر گەڤەر لەم رێگایەدا شەهید بوون، دەری دەخات کە کام لایەن ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەشوێنێت”.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی کەجەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، “ئەم هەوڵانەی پارتی و میت بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی فراوانە لەداهاتوودا و بەم هەواڵە دروستکراوانە هەوڵدەدەن رەوایەتی بە هێرشەکانیان لە لایەن گەلەوە بەدەست بهێنن وتیشی، بەڵام گەلی کورد هۆشیارەو بەم هەوڵانە راستییەکانی لێ ون نابێت”.
زاگرۆس هیوا جهختیكردهوه لهوهی وتی “لە جیهاندا بە تیرۆرست ناساندنی پەکەکە نایاساییە و تەنها بههۆی بەرژەوەندی ئابووری وڵاتانی ئەوروپایه لەگەڵ تورکیا تا ئێستا پەکەکە زیانی بە هیچ مرۆڤێکی ئەورووپای و ئەمریکاش نەگەیاندووە”.