بایدن: لەمانگی رەمەزاندا بەردەوام دەبین لە گەیاندنی هاوکارییەکان بە غەززە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند،بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ گەیاندنی هاوكاری زیاتر بۆ كەرتی غەززە، هەروەها كاریش بۆ ئاگربەستێكی دەستبەجێ و بەردەوام دەكات.

بایدن ئاماژەی بەو كارەساتە كرد، كە فەڵەستینییەكان لە كەرتی غەززە لە ئەنجامی شەڕی ئیسرائیل دژی حەماس تووشی دەبن و رایگەیاند، شەڕی غەززە ئازاری زۆری بە فەڵەستینیەكان گەیاندووە، كە بەهۆیەوە زیاتر لە 30 هەزار فەڵەستینی كوژراون، زۆربەیان هاووڵاتی مەدەنین، لەنێویاندا هەزاران منداڵ هەیە .

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد،جەنگەكە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی نزیكەی دوو ملیۆن فەڵەستینی، كە پێویستیان بە خۆراك، ئاوی خواردنەوە، دەرمان و شوێنی نیشتەجێبوونە.

لەبارەی هاوكارییەكانەوە بایدن وتی: ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە سەركردایەتیكردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان كە ئامانجیان گەیاندنی هاوكاری مرۆیی زیاترە بۆ غەززە لەڕێگەی وشكانی، ئاسمانی و دەریاییەوە.

هاوكات ئاماژەی بەوەشكرد، هێزە سەربازییەكانیان سەركردایەتی ئەركێكی فریاگوزاری دەكەن، بۆ دامەزراندنی بەندەرێكی كاتی لە كەنارەكانی غەززە كە بتوانێت كاروانی گەورەی هاوكاری وەربگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا