“زیاتر لە 1 ملیار دۆلاری گرێبەستەكانی نەوت نادیارە”

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بڕی 3.3 ملیار دۆلاری بنیاتنانی تواناكان لە كاتی واژووكردنی گرێبەستی كۆمپانیاكانی نەوت تەرخانكردبوو بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەك لە چەند ناوچەیەكی هەرێم.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت: لەو بڕە تەنها 2.1 ملیار دۆلار بۆ پرۆژە خەرجكراوە و بڕی 1.2 ملیار دۆلاری بە نادیاری ماوتەوە.

كاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ كاروباری هونەری بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێم پێشتر بڕی 3.3 ملیار دۆلاری تەرخانكردبوو بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەك لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم و پارەكە خرابووە سەر ئەژماری حكومەتی هەرێم.

باس لەوەش دەكات لەو بڕە تەنها 2.1 ملیار دۆلاری بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە خەرجكراوە و بڕی 1.2 ملیار دۆلارەكەی تر بە نادیاری ماوەتەوە.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە روونیكردەوە لەو بڕەی نادیارە پرۆژەی فڕۆكەخانەی دهۆك خراوەتە بواری جێبەجێكردن بەڵام تەواو نەكراوە بۆیە دەتوانین بڵێین لانی كەم 90% ی ئەو بڕە پارەیە نادیارە، هەروەك بەشێك لەو پرۆژانەی تریش لەسەر بڕی 2.1 ملیار دۆلارەكە جێبەجێكراون تەواو نەكراون كەواتە لەو بڕەش بەشێكی دیكە بە نادیاری ماوەتەوە.

كاوە عەلی ئاماژەی بەوەكرد، لەو پارەیەی بۆ پرۆژە تەرخانكراوە بڕیاربووە بە بڕی 200 ملیۆن دۆلار لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە پرۆژە جێبەجێبكرێت، تا ئێستا هیچ پرۆژەیەك جێبەجێنەكراوە.

باسی لەوەشكرد ناڕوونیەكی زۆر لەشێوازی جیبەجێكردنی ئەو پرۆژانە و دابەشكردنیان بەسەر ناوچەكاندا هەیە، لە كاتێكدا لە هێڵە گشتییەكانی بەرنامەی كابینەی نۆ شەفافییەتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا