نرخی نەوت تاڕادەیەک بەجێگیری مایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت تاڕادەیەک بەجێگیری مایەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە 89 دۆلارە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 89 دۆلار و 54 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 82 دۆلار و 33 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی ئەم هەفتەیەدا نرخی هەردوو جۆری نەوتی خاوی برێنت و خاوی ئەمریکی بەڕێژەی %3 زیادیان کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا