حكومەتی عێراق بەهۆكاری جێبەجێنەكردنی رێككەوتنی شنگال دادەنرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەوتەی ئەندامێكی ژووری هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەكانی عێراق، ئەگەر ئێستا بیانەوێت رێككەتنی شنگال جێبەجێ بكەن، ئەوا رووبەڕووبونەوە دروست دەبێت، لەبەر ئەو هۆكارەش حكومەتی عێراق رێككەوتنەكە جێبەجێ ناكات.

عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ژووری هاوبەشی ئۆپراسیۆنەكانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، حكومەتی عێراق بەرنامەی رێككەوتنەكەی جێبەجێنەكردووەو هێزەكانی ناو شنگالیش ئامادەنین قەزاكە چۆڵبكەن.

وتیشی، “ئەو هەنگاوانەی بۆ دروستكردنی هێزی هاوبەش لە ژووری هاوبەشی ئۆپەراسیۆنی عێراق كاری لەسەركراوە هیچ هەنگاوێكی نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، لە ئێستاشدا مەترسی گەورە لەسەر كەركوك هەیە و ئەگەر دۆخەكە چارەسەر نەكرێت و عێراق ئامادەی رێككەوتنەكان نەبێت لە داهاتوودا چەكدارانی داعش هێرش بۆ سەر تەواوی ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنیان هەیە ئەنجام دەدات بەتایبەت لە پارێزگای كەركوك”.

شەوی نۆی مانگی 10ی ساڵی رابردو هەرێم و بەغدا لەبارەی شنگالەوە رێككەوتنێكیان واژۆكرد، بەپێی ئەو رێككەوتنەش دەبێت ئەو هێزانەی لەشنگالدان قەزاكە چۆڵبكەن و بەڕێوەبردنی شنگالیش راستەوخۆ بدرێتە دەست عێراق و لایەنە ئەمنییەكەشی بدرێتە دەست هێزەكانی پۆلیس.

هەرچەندە بڕیار بوو لە رۆژی یەكی نیسانەوە رێككەوتنی شنگال جێبەجێ بكرێت، بەڵام تائێستا هێزەكانی ئاسایشی شنگال لەناو قەزاكەدان و ئامادەنین قەزاكەیان چۆڵ بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا