هێزە ئەمنییەكانی ئێران هاوڵاتییەكی كورد دەكوژن

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزە ئەمنییەكانی ئێران هاوڵاتییەكی كوردی باكوری كوردستانیان كوشتووە.

 

رێكخراوی هەنگاو رایگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی شەشی ئەم مانگە، هاوڵاتییەكی خەڵكی باكوری كوردستان كە لە سنورەكانی ماكۆ لە پارێزگای ئورمییە بووە بە تەقەی هێزە ئەمنیەكانی ئێران كوژراوە.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوڵاتییە كوژراوەكە ناوی شەفیق باگایە كاتێك ویستویەتی لە شاری ماكۆوە بۆ باكوری كوردستان بڕواتەوە لەلایەن چەكدارانی ئێرانییەوە تەقەی لێكراوەو بەهۆیەوە گیانی لە دەستداوە.

 

ئەوەش لەكاتێكدایە هاوڵاتیانی كورد و بەتایبەت كۆڵبەران بەردەوام دەكرێنە ئامانجی هێزە ئەمنییەكانی ئێران و بەهۆیەوە ساڵانە بەدەیان كورد لەو ناوچە سنورییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكوژرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا