دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سکاڵایەکی تایبەت بە نرخی بەنزینی هەرێم کوردستان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سکاڵایەک بکات کە تێیدا داواکراوە نرخی بەنزینی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقی لێ بکرێت و بەنزینیش بۆ هەرێم دابین بکرێت.

بەپێی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق، سکاڵاکە لەلایەن ئەندام پەرلەمانێکی پێشووی عێراقەوە دژی وەزیری نەوتی عێراق تۆمارکراوە، کە تێیدا داوا دەکات بڕیار و رێوشوێنەکانی وەزیری نەوتی عێراق بەنایاسایی لەقەڵەم بدا لە جیاوازی کردن لەنێوان هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواری عێراق لەبارەی نرخی بەنزین.

هاوکات، ئەندام پەرلەمانەکەی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بەغدا، کە کوردە، داوا دەکات حکومەتی عێراق هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق، سووتەمەنی و بەنزین بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانیش دابین بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا