نازم دەباغ: بەدووری دەبینم ئەمریكا هێرش بكاتە سەرئێران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران دەڵێت، بەدووری دەبینم ئەمریكا هێرش بكاتە سەر ئێران و نە ئەمریكاو نەئێران لەگەڵ شەڕنین.

نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: پێم وایە نە ئەمریكاو نەئێران لەگەڵ پەیامی شەر سازان نین و بەهەردولاش دەیانەوێت ئەوانە ئاقڵ بكەن ئەگەر هەوڵی پەلكێشی ئەو دوو وڵاتە بدەن بۆ شەڕ.

وتیشی: بۆیە زۆر بەدوری دەبینم ئەمریكا هێرش بكاتە سەر ئێران.

لە بەرامبەر كوژرانی سێ سەربازی ئەمریكیدا، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا لە دوایین ساتەكانی شەوی هەینی، لەنێو عێراق و سووریا هێرشیان كردە سەر پێگەی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە چەكدارەكانی لایەنگری ئەو وڵاتە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) رایگەیاند، 85 ئامانجیان لەنێو عێراق و سووریا بۆردوومانكردووە كە لە لایەن فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە چەكدارەكانی نزیك لێی، بۆ هێرشكردنە سەر هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەكارهێنراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا