پەرلەمانتارێكی یەكێتی: سازش لەسەر بڕگەی گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە ناكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەمشەو ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەدات و یەكێتیش پێداگرە لەسەر برگەی گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لایەنەكان لەسەر چەند برگەیەكی كەمی بودجە ناكۆكیان هەیە و چاوەڕێ دەكرێت لە چەند سەعاتی داهاتوو بگەن بە رێكەوتن.

ئاماژەی بەوەشكرد، فراكسیۆنی یەكێتی پشتیوانی لە مانەوەی بڕگەی گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە دەكات و سازشی لەسەر ناكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا