یەحیا رەسول: هیچ كەس لەسەروو یاساوە نابێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند: لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو كەسانە دەكرێت كە لە پارێزگای دیالە لەلایەن دادگاوە داواكراون.

لیوا یەحیا رەسوڵ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەپێی رێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و سەرۆك وەزیرانی عێراق، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكان لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی دیالە بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی دوای ئەو پێشێلكارییانەی كە روویاندا، هێزێكی تایبەت لە ئەو پارێزگایە جێگیر كراوە.

تەئكیدیشیكردەوە لەوەی هێڵی سوور لەسەر هیچ كەسێك دانەنراوە، هەروەها هەر كەسێكی ناوداریان كەسایەتیەك ئەگەر داواكراو بێت و فەرمانی دادوەری هەبێت، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت، هیچ كەسێكیش لە سەروی یاساوە نابێت، هەروەها كاری ئەمنی بەهێزتر دەكرێت بە ئەنجامدانی پشكنین و بەدواداچون و هەڵمەتی زیاتر.

وتەكانی لیوا یەحیا رەسوڵ لەكاتێكدایە هێرشی چەكدارانی گروپی “تیرۆرستی” بۆ سەر هێزە ئەمنیەكان و هاووڵاتیان لەسنوری پارێزگای دیالە زیادیكردووە، لەماوەی رابردووشدا چەكدارەكان ژمارەیەك شوانكارییان لەگوندەكانی پارێزگاكە رفاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا