قوباد تاڵەبانی:نیگەرانم كە رۆژانە هەواڵی ناخۆش لە ناوچە دابڕێندراوەكانەوە دەبیستم

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نیگەرانی خۆی بەرامبەر ئەو پێشێلكاریانە دەربڕی كە لەناوچە دابڕێنراوەكان بەرامبەر كوردو پێكهاتەكان دەكرێن.

قوباد تاڵەبانی، لەپاش كۆبونەوەیەكی لەگەڵ فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایگەیاند، نیگەرانم كە رۆژانە هەواڵی ناخۆش لە ناوچە دابڕێنراوەكانەوە دەبیستم، هەر لە پێشێلكردنی مافە دەستورییەكانی كوردو توركمان و عەرەبە رەسەنەكان و كریستیانەكانی كەركوك تا كێشەی زەوییە كشتوكاڵییەكان، هەروەها گرفتە ئیداری و سیاسی و ئەمنی و ئابورییەكانی خانەقین و دوبزو دوزو دەشتی نەینەواو شەنگال و كێشەی خوێندنگا كوردییەكان.

ئاماژەی بەوە كردوە، لە كۆبوونەوەم لەگەڵ سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم جەختمكردەوە دەبێت چ وەك حكومەتی هەرێم و چ وەك لایەنە سیاسییەكان هەموو پێكەوە هەوڵ و توانای خۆمان بخەینەگەڕ بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ئەم ناوچانەو نابێت لەوە زیاتر پشتگوێ بخرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا