سەدر پەیامێک ئاراستەی ئێران و چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرکردەیەکی ناو ڕەوتی سەدر ئاشکرای کرد، موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی عێراقەوە، پەیامێکی ئاراستەی ئێران و سەرکردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە.

ئەو سەرکردەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی، “سەدر پەیامێکی ئاراستەی ئێران و چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە، بڕیاری ڕێگریکردن لە نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەشداریکردن لە حکومەتی نوێی عێراق، بڕیارێکە بە هەڕەشە و فشار هەڵناوەشێندرێتەوە”.

وتیشی، “سەدر جەختی لەوە کردووەتەوە کە کوتلەی سەدر ئامادەیە ببێتە ئۆپۆزسیۆن و بەشدار نەبێت لە حکومەتێکدا کە نوری مالکی تێدا بێت، لە هەمان کاتیشدا ئێران و چوارچێوەی هەماهەنگی نایانەوێت سەدر ببێتە ئۆپۆزسیۆن، چونکە دەزانن ئەگەر ئەوە ڕووبدات تەمەنی حکومەتی نوێ لە ساڵ و نیوێک زیاتر تێپەڕناکات، هەر بۆیە داوای حکومەتێکی تەوافوقی دەکەن کە ببێتەهۆی کۆکردنەوەی ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا