مەسرور بارزانی: داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین سنورێك بۆ دەستدرێژیەكانی سەر هەرێم دابنێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانكۆی سەلاحەدین لە هەولێر و لە میانەی وتارێكدا رایگەیاند، زانكۆی سەلاحەدین رۆڵێكی بەرچاوی لە ئاوەدانكردنەوەی وڵات هەبووە.

وتیشی: دڵنیاتان دەكەمەوە حكومەتی هەرێم بە هەموو هێز و توانای خۆی هەوڵدەدات، زانكۆكانمان كە پێویستیان بە پەرەپێدان و پێشكەوتنی زیاتر هەیە بۆیان دابین بكەین، بۆ ئەوەی بتوانن پێشبڕكێ لەگەڵ زانكۆكانی ناوچەكە و جیهانیش بكەن و لە ئاست پێشكەوتنی زانستی و تەكنۆلۆژیای ئەم سەردەمەدا بن.

پەیوەست بە رووداوەكانی چەند رۆژی رابردوو و هێرشەكانی ئێران و توركیا بۆسەر خاكی هەرێم سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتی: لە ماوەی رابردوو، بە بیانووی جیاجیا و بێ پاساو پەلاماری وڵاتەكەمان دەدرێت و پێشێلی سەروەری وڵاتەكەمان دەكرێت و پێشێلی مافە دەستوورییەكانمان دەكرێت، ئێمە وەڵامی ئەم جۆرە هەڵوێستانە بەوە دەدەینەوە خۆمان و وڵاتەكەمان بەهێز بكەین.

روونیشیكردەوە، ئەو پەلامارانەی دەكرێنە سەر خاكەكەمان چارەسەری هیچ گرفتێك ناكەن، ئێمە گەلێكی ئاشتیخوازین، نامانەوێت كێشە بۆ هیچ وڵاتێكی دراوسێ درووست بكەین، پەیامی ئێمە پەیامی ئاشتیی و ئازادیی و رێزگرتنە لە یەك لەسەر بنەمای رێزی بەرامبەر.

دووپاتیكردەوە، ئێمە سەركۆنەی هەموو ئەو پەلامار و دەستدرێژیانە دەكەین، كە دەكرێنە سەرمان، داوا لە حكومەتی فیدراڵی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەكەین، كە سنوورێك بۆ ئەو پەلامار و دەستدرێژییانە دابنێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا