پۆڵه‌تیك پرێس:
سالار مه‌حمود ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان و راوێژكاری پێشوی سه‌رۆك كۆمار ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا كه‌ركوك ده‌بێـته سێ بازنه و ململانێكان له نێوان پێكهاته سیاسیه‌كانی كه‌ركوك به‌رفراوانده‌بن.
سالار مه‌حمود ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن كه له‌په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندكرا بۆ پۆڵه‌تیك پرێس باسی له‌وه‌كرد، “پێش كۆتایهاتنی هه‌ر خولێكی په‌رله‌مانی عێراق، په‌رله‌مان ده‌ست ده‌بات بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن، دیاره ئه‌مه كوتله گه‌وره‌كانی په‌رله‌مان ده‌یانه‌وێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئاینده ده‌نگ و سه‌نگی خۆیان مسۆگه‌ربكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به هۆی ئه‌و دابه‌شكارییانه‌ی كراوه كورد له‌ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌ورده‌كاریی یاساكه كرد و وتی:”ڕاسته له هه‌رێم ململانێ له‌نێو كوتله كوردستانیه‌كان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م جاره یاساكه له‌سه‌ر بنه‌مای فره بازنه‌یی چه‌سپێنراوه و لیستی تاكه كه‌سییه، بۆیه ململانێیه‌كی فراوانتر دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێكی زیاتر ده‌بێت، جگه له‌وه‌ش خه‌ڵك ده‌توانێت وه‌ك تاكه كه‌سی خۆی كاندید بكات، به‌ڵام ئه‌م شێوازه له هه‌مواركردنه‌وه له یاسای هه‌ڵبژاردنی گشتی عێراق له هه‌رخولێكدا ده‌رخه‌ری ناسه‌قامگیریی سیاسیه له عێراق، رۆڵێكی وا ناداته په‌رله‌مان”.
ڕاوێژكاره‌كه‌ی پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رۆڵی چاودێریكردنی په‌رله‌مانی عێراق به رۆڵێكی “زۆر لاواز” وه‌سفكرد و وتی ئاستی به هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵی له عێراقدا له‌ریزبه‌ندی هه‌ره مه‌ترسیداری له‌ئاستی جیهانیدا تۆماركردووه.
ده‌رباره‌ی ڕۆڵی كورد له‌ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان باسی له‌وه‌كرد، پێویسته كورد له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هه‌وڵبدات جۆرێك له كۆده‌نگی و یه‌كریزی دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێگانه‌ی له رابردو هه‌یبووه به تایبه‌ت له پاریزگای كه‌ركوك له ده‌ستی نه‌دات، وه‌ك سالار مه‌حمود ده‌ڵێت “ئه‌م جاره كه‌ركوك ده‌بێـته سێ بازنه و پێم وایه ململانێكان به‌رفرازان ده‌بن له نێوان پێكهاته سیاسیه‌كانی كورد و توركمان و عه‌ره‌ب”.