جوتیار عادل: سیاسەتی نەوتی هەرێم راست و دروستە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەڵێت: بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بە بڕیارێكی سیاسیی دەیبینین، جەختیش دەكاتەوە، لەسەر ئەو سیاسەتەی لە بواری نەوت و غازدا كردوویانە، سیاسەتێكی راست و دروست بووە.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاند: ئێمە لە حكومەتی هەرێم بە ئاشكرا ئەم بڕیارەمان رەتكردەوە و لەلای ئێمە قبوڵكراو نییە، چونكە پشت بە هیچ بنەمایەكی دەستووری نابەستێت.

وتیشی: بەداخەوە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لە چەند رۆژی رابردوودا لەبارەی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان، ئێمە بە بڕیارێكی سیاسیی دەیبینین، بەتایبەت لەم كاتەدا، چونكە ئەم دۆسیەیە لە ساڵی 2012 ەوە لە دادگایە، لەماوەی دە ساڵدا ئەم دۆسیەیە خەوێنرابوو، بەڵام بۆچی لەم كاتەدا، بێگومان ئەمە پەیوەستە بە چەند هۆكارێكی دیكە و چەند رەهەندێكی سیاسیی هەیە.

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی لەوەكرد، ئێمە پابەندین بەو ئەركانەی لەبەرامبەر ئەو كۆمپانیا و وڵاتانەی كە هەمانە، پابەندین لەسەر ئەركەكانمان، هاوكات حكومەتی هەرێم لەسەر ئەم بابەتە، چ لەسەر بنەمای دەستوور بێت كە ئێمە دڵنیاین لەو گرێبەستانە پشتمان بەدەستوور و یاسای نەوت و غازی هەرێم بەستووە، بۆیە ئێمە بە قەناعەتێكی تەواو ئەو سیاسەتەی كردوومانە سیاسەتێكی راست و دروست بووە.

رۆژی 15 ی شوباتی 2022، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، لە بڕیارێكی چوار خاڵییدا، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستانی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، بە نادەستوریی ناوبرد و داوای رادەستكردنی دۆسیەی نەوتی هەرێمی كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا