سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی هەڵمەتی ڕواندنی نەمام ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە11ی تشرینی یەکەم، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، لەم مانگەدا هەڵدەستن بە ناشتنی دار و نەمام.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، وەک دەستپێشخەرییەک و لەسەر ڕاسپاردەی لەیلا عمر، سەرۆکی شارەوانی، لە پێناو سەوزکردنی زیاتری شارەکەمان و فەراهەم کردنی ژینگەیەکی خاوێندا، هەڵدەستین بە ئەنجامدانی هەڵمەتی ناشتنی دارو نەمام لەم مانگەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەو مەبەستەش، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە پارکی هەواری شار، سەرۆکی شارەوانی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکان، لێپرسراوانی بەش و هۆبەکانی سەرۆکایەتیمان هەڵمەتەکەیان دەستپێکرد.

هاوکات،  داوای لەو خوێندنگا و دامەزراوە و فەرمانگانەی باخچەی سەوزنەکراو کرد لە سنوورەکەیاندا هەستن بە کاری ڕواندنی دار و نەمام بە هاوکاری و هەماهەنگیی تیمەکانی شارەوانی سلێمانی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا