پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه، ته‌نھا كار به كارتی زانیاری ناو شاری سلێمانی ده‌كات، واته كار به كارتی زانیاری ھیچ شار و شارۆچكه‌یه‌كی دیكه ناكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 5ی تشرینی دوه‌مه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ته‌نھا كار به كارتی زانیاری ناو شاری سلێمانی ده‌كات، واته كار به كارتی زانیاری ھیچ شار و شارۆچكه‌یه‌كی دیكه ناكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی له ھه‌مو شار و شارۆچكه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت یان نوسینگه‌ی پاسپۆرتی ھه‌یه.
ئه‌وه‌شی خستەڕوو، ئه‌وانه‌ی كارتی زانیاریان شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی كارتی زانیاریان ڕاپه‌ڕینه سه‌ردانی نوسینگه‌ی پاسپۆرتی ڕانیه بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی كارتی زانیاریان ناوچه‌كانی گه‌رمیانه سه‌ردانی نوسینگه‌ی پاسپۆرتی كه‌لار بكه‌ن، ئه‌وانه‌شی كارتی زانیاریان چه‌مچه‌ماڵه سه‌ردانی نوسینگه‌ی پاسپۆرتی چه‌مچه‌ماڵ بكه‌ن.