پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە4ی تشرینی یەکەم، بەبۆنەوەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی ئاراستەی سەرۆک بافڵ و سەرکردایەتی نوێی یەکێتی دەکات.
لەڕۆژی 27ی ئهیلولی 2023 كارهكانی پێنجهمین كۆنگرهی یهكێتی له سلێمانی دهستیپێكرد و بۆ ماوهی پێنج رۆژ بهردهوام بوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی، بە دەنگی زۆرینە به سهرۆكی یهكێتی ههڵبژێردرا و 60 كهسیش وهك ئهندامانی سهركردایهتی یهكێتی دیاریكران.
دەقی پەیامەکە:
بۆ/ بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سڵاوێکی گەرم
بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی کۆنگرەی پێنجەمی حزبتان و ھەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆک و ھەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی پیرۆزباییتان لێ دەکەین و ھیوادارین ئاکام و بڕیارەکانی کۆنگرەکەتان خاڵی وەچەرخان بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوە و نیشتیمان.