ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێك دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لەمیانەی كۆبونەوەیەكدا، تاووتوێی چەند دۆسییەیەكی تایبەت بە ژیانی هاووڵاتییان و پرسە خزمەتگوزارییەكانی كرد.

رۆژی سێشەممە 15_11_2022 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیران كۆبووەوە، تێیدا پڕۆژە یاسای خزمەتی ئاڵا (خزمەتی زۆرەملێی سەربازی) ی لە پەرلەمانی عێراق كشاندەوە.

لە كۆبوونەوەكە راگەیەندرا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، گرێبەست لەگەڵ كۆمپانییایەكی وردبینی دارایی دەكات.

وێڕای ئەوەش لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، چەند بڕیارێكی دیكە دەركران، كە بریتین لە:

یەكەم_ كشاندنەوەی پڕۆژە یاسای زێدەڕۆیی خانووبەرە.

دووەم_ كشاندنەوەی پڕۆژە یاسای ئەنجوومەنی ئاوەدانكردنەوە.

سێیەم_ كشاندنەوەی لیستی ناوی باڵیۆزانی عێراق.

چوارەم_ دەسەڵاتدان بە سەرۆكوەزیران بۆ كشاندنەوەی پڕۆژە یاساكانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەران.

پێنجەم_ كشاندنەوەی یاسای چاكسازی كۆمپانیاكان.

شەشەم_ كشاندنەوەی یاسای خزمەتی ئاڵا (خزمەتی سەربازی زۆرەملێ).

حەوتەم_ كشاندنەوەی پڕۆژە یاسای كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی.

هەشتەم_ كشاندنەوەی یاسای خزمەتی مەدەنی.

نۆیەم_ كشاندنەوەی پڕۆژە یاسای رێگاوبانی گشتی ژمارە 32 ساڵی 2022.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا